لە نزیکەی قەلقیلیا گەنجێکی فەلەستینی شەهید بوو
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی قەلقیلیا لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستینییان بە سەختی بریندار کرد و ڕێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد و لە ئەنجامدا گەنجە شەهید بوو.
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستینی شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو.
مانگی سووری فەلەستین ڕاگەیاند، هێزەکانی داگیرکەر ڕێگریان لە تیمەکانی تەندروستی کردووە کە بریندارەکەیان دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی فەلەستینی لە ڕۆژئاوای ئاکزون کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی داگیرکەر و دوای ئەوە هێزی سەربازی قورس ڕەوانەی ناوچەکە کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەیانی ٦٤ جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.
لە زیندانێکی شاری ماخالای ویلایەتی ئێل ئۆرۆی وڵاتی ئێکدوار لە نێوان بەندکراوەکان شەڕ رووی دا و ٩ کەس کوژران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ ئەسیری فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەریان کردبوو ئازاد کرد.